پەروەردەی هەولێر لە بارەی دیاردەیەكەوە هۆشداری دەدات بە به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان
وێستگە نیوز-
لە بارەی دیاردەی وێنە گرتن لە هۆڵەكانی تاقی كردنەوەدا لە ئه‌زموونه‌كانى پۆله كۆتاكان و ناكۆتاكان هۆشداریدا و داوای كرد رێگری لێ بكرێت.
پەروەردەی هەولێر لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی قوتابخانەكانی كردووە ڕایگەیاندووە "تێبینی كراوه له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ئه‌زموونه‌كانى پۆله كۆتاكان و ناكۆتاكان، له‌ناو هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه، وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووه‌ته دیارده".
دەشڵێت "بۆ ڕێگریكردن و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندیی قوتابییان و مامۆستایان و ئه‌زموونه‌كان، كه پرۆسه‌یه‌كى هه‌ستیاره، سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه كه ڕێگرى بكه‌ن له‌م دیارده‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه، لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م به‌رپرسیار ده‌بێت".
د.ح
PM:12:01:13/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت