دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكرد


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی 2019ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كرد و ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.


پێشتر ئەحمەد عەبدوڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاندبوو، "رۆژی دووشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌م دابەشكردنی‌ مووچە دەسپێدەكات، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی بەهۆی‌ هەندی‌ بابەتی‌ هونەرییەوە ئەم چەند رۆژە دابەشكردنی‌ مووچە دواكەوت".

وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویشیكردووه‌ته‌وه‌: رۆژی دووشەمە 13ی دووه‌می 2020، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان مووچە وەرده‌گرن.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: رۆژی سێشەممە 14ی كانوونی دووه‌می 2020، یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەرده‌گرن.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشەممە 15ی كانوونی دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت،  رۆژی پێنجشەممە 16ی كانوونی دووه‌می 2020، مووچەی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.

هــ. ر


AM:09:21:13/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 8340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو