به‌ڤیدیۆ.. هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ئازادی
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دووه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی تارانی پایته‌ختی ئێران و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشانده‌ران دروشمیان له دژی به‌رپرسانی ئێران وته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازیی وڵاته‌كه‌یان له گۆڕه‌پانی ئازادی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ئازادی له تارانی پایته‌خت و به زه‌بری هێز بڵاوه‌یان پێكردن.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دوێنێ شەممە، دانیان نا به‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه كه تیایدا 176 كه‌س كوژران، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له ئێران ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین دروشم دژبه عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وترایه‌وه.
لە رۆژی یەکەمی خۆپیشاندانەکاندا وێنەیەکی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قوسدی سوپای پاسدارانی ئێران دڕێندراو ئەمڕۆش له شه‌قامێكی دیکەی تاران خۆپیشاندەران وێنه‌یەکی گەورەی قاسم سوله‌یمانی و ئەبومەهدی موهەندیسیان سوتاند.
هه‌ر ئه‌مڕۆش خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و كرماشان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوشێوه‌ی هاوڵاتیانی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
PM:10:53:12/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت