سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵێنی تۆڵه كردنه‌وه به كچه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی ده‌دات
ئەکرەم کەعبی لەکاتی سەردانی بۆ ماڵی قاسم سولەیمانی
وێستگه نیوزـ
ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با به‌ڵێن به كچه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی ده‌دات كه تۆڵه‌ی باوكی بكه‌نه‌وه و عیراق بۆ ئه‌مریكییه‌كان نه‌كه‌نه شوێنێكی ئارام.
ئه‌كره‌م كه‌عبیك ئه‌مینداری گشتی بووتنه‌وه‌ی نوجه‌با-ی عیراق له تارانی پایته‌ختی ئێران سه‌ردانی ماڵی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی كرد و چاوی به زه‌ینه‌ب سوله‌یمانی و خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئێران كه‌وت.
له‌میانی گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌ب سوله‌یمانی، كه‌عبی به‌ڵێنی داوه كه تۆڵه‌ی باوكی له ئه‌مریكا بكاته‌وه و پێی وتوه: "به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه عیراق شوێنێكی ئارام نه‌بێت بۆ ئه‌مریكییه‌كان و به‌كرێگیراوه‌كانیان و خۆشه‌ویستانیان"، راشیگه‌یاندوه كه "له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا تۆڵه له بكوژانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌كەنه‌وه."
رۆژی هه‌ینی 3ی كانونی دووه‌می 2020، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به موشه‌كی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كوژران.
PM:09:24:12/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت