وێنه‌ی یه‌كێك له‌و موشه‌كانه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاراسته‌ی بنكه‌ی به‌له‌د كرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ژمارەیەک موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین کراون و  چوار ئەندامی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق برینداربوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند: هه‌شت لە ناو بنکەی‌ ئاسمانی بەلەد کەوتوونەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە چوار ئەندامی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق برینداربوون.

راشیگەیاندووە: ئەو چوار بریندارە یەکێکیان پلەی ئەفسەری هەیە و سیانەکەی تریش سەربازی هێزە ئەمنییەکانن.

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ئەمە سێیەمین جارە بە موشەکی کاتیۆشا هێرش دەکرێتە سەر ئەو بنکەیە.

بنكەی ئاسمانی بەلەد بەگەورەترین بنكەی سەربازی لە عیراق دادەنرێت و 64 كیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دوورە، ئەو بنكەیە پێشتر ناوی بنكەی ئاسمانی بەكر بووە و لە ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی رابردوو لەلایەن رژێمی پێشووی عیراقەوە دروستكراوە.


PM:08:39:12/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 1228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت