لیستی نوێی مووچە بڵاو كرایەوە


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد كە سبەینێ دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكات.


ئەحمەد عەبدوڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند "سبەى دابەشكردنى موجە دەسبیدەكات دوای ئەوەی بەهۆى هەندى بابەتى هونەرییەوە ئەم جەند رۆزە دابەشكردنى موجە دواكەوت".

بە پێی ئەو لیستەی بڵاو كراوەتەوە بڕیارە سبەینێ رۆژی دووشەمە 13/1 وەزارەتی پێشمەرگە دیوان و لیواكان مووچە وەربگرن، پاشان سێشەممە یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەرگبرن، لە دوای ئەوانیش وەزارەتی پەروەردە رۆژی چوارشەممە 15/1 وەری دەگرن، هەروەها وەزارەتی دارایی و ئابووری پێنجشەممە 16/1 مووچەی خۆیان وەردەگرن.
 
بە پێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز دواكەوتنی مووچەلەم مانگەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دڵنیا نەبوون بەغدا ئەو بڕە پارەیەی ساڵی رابردوو  دەینارد بەردەوام دەبێت.


AM:11:44:12/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 22172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو