كەمئەندامان لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان مانیان گرتووە


وێستگە نیوز-
كەمئەندامانی كوردستان دژی یاسای خانەنشینی پلە باڵاكان لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەتەوە و داوای باشكردنی بژێوی ژیانیان دەكەن.


كەمئەندامانی كوردستان بۆ میدیاكان رایانگەیاند كە ئێستا كاتی ئەوەیە ژیان و بژێوی كەمئەندامان باش بكەن، داواشی لەو پەرلەمانتارانە كرد كە بەڵێنی شەرەفیان پێ ئەدان ئیستا بەڵێنەكانیان ببنە سەر.

وتیشیان: ئێمە یاداشتێكمان پێیە دەمانەوێت پێشكەشی بكەین بە پەرلەمانتاران، وتیشی ئێمە یان پەیامی خۆمان دەخوێنینەوە یان لێرە دەمێنینەوە و دەمێنینەوە، یان یاداشتەكەمان لێ وەردەگرن.

باسی ئەوەشیان كرد كە ئەوان دۆسیەیەكی مرۆییان هەیە و رێگە نادەن هیچ فراكسیۆنێك وەك كەیسی سیاسی بۆ خۆیان بەكاری بهێنن.

د.ح
 


AM:10:45:12/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت