قایمقامی شنگال: حەوت ملیار دینار كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال تەرخان كرابوو دیار نەماوە



وێستگە نیوز- 
حەوت ملیار دینار كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال تەرخان كرابوو دیار نەماوە.

 مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە کەناڵی کوردستان 24 ی ڕاگەیاندووە، حەوت ملیار دینار بۆ ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی شنگال تەرخان كرابوو، بەڵام لەلایەن پارێزگاری پێشووی نەینەوا ونبووە.

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواش ڕایگەیاند، بەشێكی زۆری ئەو پارەیە دیارنەماوە و جەختیش دەكاتەوە، ئیدارەی پێشووی نەینەوا لە ونبوونی ئەو پارەیە بەرپرسە. 

دەشڵێت، ئەوان وەک ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوە لەوبارەوە بێدەنگ نابن.


PM:10:15:10/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو