كەشوهەوای هەرێمی كوردستان.. باران و بەفر سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە


وێستگە نیوز-
بە پێی پێشبینییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەپۆلی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانی بەخوڕ دەبێت و ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.


بە پێی ڕاگەیەندراوەكە سەرجەم ناوچەكان بارانی بەخوڕ دەبارێت، پێشبینی بەفریش لە بەشێك لە شارەكان و ناوچە شاخاوییەكان كراوە.

هاوكات دوێنێ بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە بارەی ئەو شەپۆلە هۆشداریدا و رایگەیاند چوارشه‌ممه‌ له‌كاته‌كانى نیوه‌ڕۆ، كاریگه‌ریی شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له‌ ناوچه‌كه‌مان ده‌كات.

ئاشكراشكیرد كە باران به‌ ئاستى جیا جیا ده‌بارێت، له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاكان ئاستى باران له‌ماوه‌ى هاتنى ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌سه‌رووى 20 ملم ده‌بێت، له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیشدا به‌فر ده‌بارێت، ئه‌گه‌رى به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌یه.

د.ح
 


PM:12:53:08/01/2020










ئه‌م بابه‌ته 5016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت