نرخی دۆلار بەرز بوویەوە


وێستگە نیوز-
نرخی دۆلار لە بەرز بوونەوەی بەردەوامدایە و ئەمڕۆ لە بازاڕی شاری سلێمانی نرخى  دۆلار 100 گەیشتە 124.000 دینار.

سەرچاوەیەك لە بازاڕی دۆلارەكە بۆ سایتی وێستگە نيوز ئاشكرایكرد كە نرخی دۆلار بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكا و پەیوەندی بە عیراقەوە بەرز بۆتەوە.

ئاشكراشیكرد كە لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار گەیشتۆتە 124.000 دینار پێشبینی دەكرێت زیاتر بەرز بێتەوە.

لە دوای گرژییەكانی ئەم دوایەی عیراق و ئێران و ئەمریكا لە ناوچەكە نرخی دۆلار لە عیراق و نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە بەرز بوونەوەی بەردەوامدایە.

د.ح
 


AM:10:23:08/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 5200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت