لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی راپۆرتی ساڵانەی بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-
لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاودەكاته‌وه كه برێكی زۆر جگەری مریشكی قەدەغەكراو، گۆشت، قیمە و مریشكی خراپ بووی گرتووە هه‌روه‌ها دەیان سەر ئاژەڵی سەربڕدراوبەنایاسایی سەربڕدراو له‌ناوبردووه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ ژماره‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان لیژنەی دوو لە ساڵی 2019 ئه‌نجامیداوه، دوو هه‌زار و (572) سەردان بووه كە خۆی لە (گۆشتفرۆش وچێشتخانە و ماركێت و مینی ماركێت و فرۆشگا و خواردنگەكان) ده‌گرێته‌وه.
وتی؛ لیژنه‌كه له‌ساڵی رابردوودا پسوڵەی سەرپێچی بۆ (485) شوێن كردووە، (422) پسوڵەی ئاگاداری‌یان بۆئه‌و شوێنانە كردووه سەرپێچییەكانیان كەمبووە، هه‌روه‌ها رێنمایی پێویستیان پێشكه‌ش به‌ئەو شوێنانە كردووه تاهەڵە وكەموكورتییەكانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، هاوكات لەئەنجامی ئەو پسوڵە سەرپێچییانەی كە لیژنەی دوو بۆ سەرپێچیكارانی كردووە (13) شوێنی روبه‌روی داخستن كردۆته‌وه و به‌هۆی به‌رده‌وامی بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن (6) شوێنی دیكەش دراوەتە دادگا.
وتیشی؛ له‌ساڵی رابردوودا دەست بەسەر هه‌زار و (913) قاپ (پارچە) جگەری ئێرانی قەدەغەكراودا گیراوه.
به‌هۆی زیان گه‌یاندن به‌ته‌ندروستی مرۆڤ، هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستووی مریشك له‌وڵاتانی دراوسێوه قه‌ده‌غه‌كراوه، بۆیه له‌هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها؛ یه‌كێكی تر له‌ئه‌ركه‌كانی لیژنەی دووی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوونه بۆ ئەو گۆشتانەی لەدەرەوەی كوشتارگە وبه‌ده‌ر له رێنماییه ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستیه‌كان سەربڕینیان بۆ كراوە، ساڵی رابردوودا دەست بەسەر (46) مەڕ و بزن (52) ران (11) دەستی ئاژەڵی بچووك (3) ئاژەڵی گەورە (10) رانی گوێرەكەدا گیراوه و رێگریان لەوەكردووه ئەو جۆرە گۆشتە نایاسایی و ناتەندروستە بگاتە دەستی هاوڵاتیان.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وكرد؛ بەشێك لەو خۆراك و خواردەمەنی و كەلوپەلانەی له‌لایه‌ن لیژنەی دووی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه لە ساڵی 2019دا دەستی بەسەرداگیراوه و دواتر به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوبراوه بەم جۆرەیە.
1913 پارچە جگەری ئێرانی و ئیماراتی قەدەغەكراو
46 سەر ئاژەڵی بچوك + 52 ڕان + 11 دەست
3 سەر ئاژەڵی گەورە + 10 راِنی گوێرەكە
23 ئەندامی هەناوی (جگەری ئاژەڵ)
272 كیلۆ گۆشتی خراپ بوو
256 كیلۆ قیمە
172 كیلۆ سنگ و ران و مریشك
194 كیسە هەمبەرگری 500 گم
یەك تۆن مەشروب (كحول)
56 كارتۆن هەنگوین
1846 كیلۆ خورمای نەشیاو بۆ خواردن
260 كارتۆن + 96 پارچە پەنیر
13 كارتۆن + 677 پارچە بسكیت و نەستەلە
100 پاكەت تایدی جل
15 كارتۆن + 85 سەتڵ ماست
300 كارتۆن دۆشاوی خورمای خراپ بوو
108 بۆیەی قژی بەسەرچوو
148 كیسە دایبی منداڵان
68 قتو شیری منداڵان
1770 كیلۆ فینگەری خراپ بوو
91 پاكەت چا
173 قتو زەیتونی بەسەرچوو
168 شامپۆی بەسەرچوو
116 چلورەی بەسەرچوو
195 شوشە تامی بەسەرچوو
121 پاككەرەوەی جۆراوجۆر
385 ماجی بەسەرچوو
262 قتو بەهاراتی بەسەرچوو
85 كۆلای بەسەرچوو
107 شەربەتی بەسەرچوو
78 خەمیرەی بەسەرچوو
2 كارتۆن و 625 پارچە تەقەمەنی
AM:10:35:05/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت