كوژرانی شەش چەكداری داعش لە موسڵ راگەیەندرا


وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد كە شەش چەكداری رێكخراوی داعش لە لایەن فڕۆكە عیراقییەكانەوە بە ئامانج گیراون و كوژراون.

بە پێی سەرچاوەیەك لە هێزە عیراقییەكانەوە لە باشووری شاری موسڵ شەش چەكداری داعش كراونەتە ئامانج و كوژراون.

ئەم هەواڵە لە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ چەكدارانی رێكخراوی داعش لەو ناوچانە هێرشیان كردبوویە سەر هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی، بە پێی راگەیەندراوی لیوای 44ی حەشد، توانیویانە هێرشەكە تێك بشكێنن كە لە قەزای "حەزر"ی سەر بە باشووری موسڵ ئەنجامدرابوو.

د.ح
 


PM:11:29:28/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت