زەمینلەرزەیەک ناوچەیەکی نزیک وێستگەی ئەتۆمی بوشەهری لە ئێران هەژاند

‌وێستگەی وزەی ئەتۆمی بوشەهر


وێستگە نیوز- 
دامەزراوەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند، زەمیلەرزەیەک بە توندی 5.1 پلەی رێختەر ناوچەیەکی نزیک لە وێستگەی وزەی ئەتۆمی بوشەهری لە ئێران هەژاندووە. 

دامەزاروەکە رایگەیاندووە، زەمیلەرزەکە ناوچەیەکی هەژاندووە کە 44 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری برازجان لە پارێزگای بوشەهر دوور بووە. 

زەمیلەرزەکە نزیک کاتژمێر 2 ی شەوی رابردوو تۆمار کراوە، ناوەندی زەمینلەزەی ئێرانیش ئاشکرای کردووە کە هێزی زەمینلەرزەکە زیاتر بووە لە 4.9 پلە بە پێوەری رێختەر . 

وێستگەی گەورەی وزەی ئەتۆمی ئێران دەکەوێتە پارێزگای بوشەهرەوە. 


AM:11:40:27/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت