بابانوێل بانکێکی بڕی و پارەکەی بەسەر خەڵکدا دابەشکرد



وێستگە نیوز- 
لە رووداوێکی سەرنجڕاکێشدا لە شاری کۆلۆرادۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "بابانوئێلێک" بانکێکی بڕی و پارەکەی بەسەر خەڵکدا دابەش کرد. 

پۆلیسی شاری کۆلۆرادۆ رایگەیاند، پیاوێکی دەستگیر کردووە کە بە جلی بابانوئێلەوە چووەتە سەر بانکێک و دوای ئەوەی بانکەکەی بڕیوە پارەکەی بەسەر خەڵکدا دابەش کردووە. 

دەیڤد واین ئۆلیڤەر، ئەو پیاوەیە کە لە بازاڕی ستارپکس لە کۆلۆرادۆ سپرینگز دوای ئەوەی چووەتە سەر بانکی "ئەکادیمی" و پارەکانی بردووە لەلایەن پۆلیسی شارەکەوە دەستگیر کراوە. 

لەلایەکی دیکەشەوە ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، پیاوەکە کە لەسەر شێوەی "بابانوێل" خۆی گۆڕیوە بۆ چوونەسەر بانکەکە چەکی بەکارهێناوە. 

شایەتحاڵێکیش لە شوێنی رووداوەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی شارەکەی وتووە، "بابانوێلی دز دوای بڕینی بانکەکە پارەکەی لەسەر شەقامەکانی ناوچەکانی بڵاوکردووەتەوە و هاواری کردووە ساڵی نوێتان پیرۆز". 

شایەتحاڵەکە وتووشیەتی، " ئەو کەسانەی بە شەقامەکەدا تێپەڕیون پارەکانیان کۆکردووەتەوەو بۆ بانکەکەیان گەڕاندووەتەوە، بابانوێلیش لەسەر شەقامەکە چاوەڕێی کردووە تا پۆلیس بێن و دستگیری بکەن". 

بەپێی لێدوانی پۆلیسی شارەکە، "هەزاران دۆلاری بانکەکە هێشتا نەگەڕێنراوەتەوە بۆ بانکەکە". 


AM:11:02:27/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 6092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو