هاوپەیمانی بنیاتنان داوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرۆک کۆمار دەکات

‌بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق


وێستگە نیوز- 
هاوپەیمانی بنیاتنان داوا لە پەرلەمانی عیراق دەکات رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق دەکات. 

لە بەیاننامەیەکدا کوتلەی بنیاتنان رایگەیاندووە، هەر لە سەرەتای دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە دەرکەوت کە کوتلەی بنیاتان گەورەترین کوتلەی ناو پەرلەمانە و بەڵام لەبەر پاراستنی عیراق و بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان لەگەڵ کوتلەی سائیرون و کوتلەکانی دیکەی ناو پەرلەمان عادل عەبدولمەهدی کاندید کرا. 

ئەوەش هاتووە، " دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدیش بە هەمان شێوە کارمان کرد بە هەمان شێوە کاندیدێک دیاریبکرێت کە قبوڵکراوی گشتی بێت، بەڵام کاتێک بینیمان سەرۆک کۆمار دەستوری پێشێل کرد و پابەندی کاتی دەستوری نەبوو، ئێمە کاندیدی خۆمان پێشکەش بەوپێیەی بە هەموو بەڵگەیەک ئێمە گەورەترین کوتلەین". 

کوتلەی بنیاتنان دەشڵێت، " تووشی سەرسوڕمان بووین کە دەبینین بەرهەم ساڵح سورە لەسەر پێشێلکردنی دەستور و کاندیدی گەورەترین کوتلە ڕاناسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت بە بیانووی ئەوەی لەلایەن هەندێ لایەنی سیاسیەوە جێی قبوڵ نیە". 

ئاماژەی بەوەش کردووە" پێشێلی دەستوور و رەتکردنەوەی راسپاردنی کاندیدێک بەپێی چوارچێوەی دەستور لەگەڵ خواستەکانی خۆپیشاندەران و خەڵک لە بەدیهێنانی ئەمن و ئاسایش دەستکردن بەبەجێهێنانی دوای خۆپیشاندەران یەکناگرێتەوە، پێویستە رێوشێنی یاسایی بەرامبەر سەرۆک کۆمار بگیرێتەبەر کە دەستوری پێشێل کردووە". 

دوێنێ پێنجشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆكی كۆماری عیراق لە نامەیەكدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە پەرلەمانی عیراق كرد و ئاشكرایكرد كە بە پێی دەستوور بۆی نییە ئەسعەد عیدانی، کاندیدی کوتلەی بنیاتنان وەك سەرۆكوەزیرانی نوێ دیاری بكات.



AM:10:20:27/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت