كه‌ركوك.. له بازگه‌یه‌كی وه‌همیدا چوار كه‌س كوژران
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند له بازگه‌یه‌كی وه‌همیدا چوار كه‌س كوژراون و له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ش ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ له ئۆتۆمبیلێك كراوه و سێ كه‌س كوژراون برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق ئاشكرایكرد له‌نێوان كه‌ركوك و تكریت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بازگه‌یه‌كی وه‌همی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه دانراوه و چه‌كدارانی بازگه‌كه چوار هاوڵاتیی مه‌ده‌نیان كوشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق كوژران و برینداربوونی سێ هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی له ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی چه‌ند چه‌كدارێكدا راگه‌یاند.
خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق ئاشكرایكردوه كه له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی باشوری كه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كرده‌وه كه ئۆتۆمبیلێكی جۆری مارسیدسیان پێ بووه و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك كوژراوه و دوانی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:09:16:26/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت