بە وێنە.. گرانترین جلی بوکێنی لە جیهاندا



وێستگە نیوز-
دیزاینەری میسڕی هانی بوحەیری لە چوارچێوەی ١٠٠ هەمین نمایشی جلوبەرگە دیزانیکراوەکانیدا گرانترین جلی بوکێنی بۆ ساڵی ٢٠١٩ پێشکەش کرد.

هانی بوحەیری لە هەموو کۆتایی ساڵێکدا دیزاینە گرانبەهاکانی پێشکەش دەکات کە نرخەکانیان ملیۆنان دۆلار دەبێت، بۆ نمایشی جلە بوکێنیەکە دیزاینەرە میسڕیەکە ئەستێرەی دیاری عەرەبی مەی عومەر-ی بەکارهێنا کە پۆشاکەکە لەبەریدا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەدرەوشایەوە.

نرخی عەزی بوکێنیەکە ١٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە و بە نقێمی ئەڵماسی و بەردی گرانبەها رازێنراوەتەوە.

ئەم جلە بوکێنیەی دیزاینەر هانی بوحەیری، ژمارەی پێوانەیی گرانترین جلی بوکێنی شکاند کە نرخەکەی ١٢ ملیۆن دۆلار بوو بە ١٥٠ نقێمی ئەڵماسی رازێنرابووەوە.


ش . ر 


PM:07:24:26/12/2019








ئه‌م بابه‌ته 10148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو