داعش هێرشیكرده‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی كه‌ركوك
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له شاری كه‌ركوك و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراون برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌باز له شاری كه‌ركوك.
وتیشی، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه پۆلیسێكی هێزه‌كانی پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كوژراوه و دوانی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
ماوه‌یه‌كه رێكخراوی داعش له سنوری پارێزگای كه‌ركوك و دیاله كرده‌وه و هێرشه‌كانی ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه و ناوبه‌ناو په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌دات.
PM:09:53:24/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت