وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه شه‌هیدبونی پێشمه‌رگه‌یه‌كی زێڕه‌ڤانی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه لە میحوەری (باشیکـ)ی دەشتی نەینەوا، پێشمەرگەیەکی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین دا شه‌هیدبووه.
ماڵپەڕی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكردوه‌ته‌وه: پێشمه‌رگه‌كه بە ناوی (ئەیاد سلێمان خورتی) خەڵکی گوندی قەسرۆك، لە کاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی مینه‌كانی كاتی شه‌ڕی داعش لە سنورەکە، مینێكی پێیدا دەتەقێت و به‌داخه‌وه بەوهۆیەوە شەهید دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ته‌رمی ئه‌و پێشمه‌رگه شه‌هیده له مه‌راسیمیكی سه‌ربازی و به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكی سنوره‌كه و ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی هاوسه‌نگه‌ری له گۆڕستانی شینكه‌ی گوندی قه‌سرۆك به خاكی كورستان سپێردرا.
AM:08:49:20/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت