شاسوار عەبدولواحید: دیاریکردنی کۆمسیۆنێکی نوێ زامنی گێڕانەوەی هیوایە بۆ هاوڵاتیان


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له‌گه‌ڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ژاپۆن كۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند: دیاریکردنی کۆمسیۆنێکی نوێی سەربەخۆی هەڵبژاردن، زامنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و گێڕانەوەی هیوایە بۆ هاوڵاتییان.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جواڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ئۆفیسی سەرەکی خۆی لە شاری هەولێر، بە جیا له‌گه‌ڵ لە ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا و جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی گشتی بەریتانیا و بەربەرە ۆڵف، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و کاتسومی مۆریاسو، کۆنسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان.

لەو کۆبونەوانەدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لە قۆناغی ئێستای عیراق و هەرێمی کوردستان و خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق کرد و ئاماژه‌ی كرد به‌ گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە داهاتودا.

 شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند  کە پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنێکی پاک زۆر گرنگە و رونیکردەوە كه‌ دیاریکردنی کۆمسیۆنێکی نوێی سەربەخۆی هەڵبژاردن، زامنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاکه‌ و گێڕانەوەی هیواشە بۆ هاوڵاتیان و هاندانیانە بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی دەنگدان.


PM:11:56:15/12/2019






















ئه‌م بابه‌ته 3240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت