خانمه پارێزه‌رێكی عیراقی له توركیا كوژرا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، خانمه پارێزه‌رێكی عیراقی له ناوچه‌یه‌كی توركیا هێرشی كرایه‌سه‌ر و كوژرا.
میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق هه‌واڵی كوژرانی سه‌جا محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم راوی، خانمه پارێزه‌ر و چالاكوانی مه‌ده‌نیی عیراقییان بڵاوكرده‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه دراوه كه سه‌جا راوی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 15ی كانونی یه‌كه‌می 2019، له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له ناوچه‌یه‌كی شاری ئه‌سته‌نبوڵ له توركیا كوژراوه.
له‌دوای توندبونی خۆپیشانده‌كان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دیارده‌ی كوشتنی چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ستیپێكردوه، هه‌ر ئه‌مرۆش دوو چالاكوانێكی دیكه له به‌غدا كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش له دیوانیه به سه‌ختی بریندار كرا.
PM:11:47:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 11472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت