عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریدا هیچ نوسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان نه‌كرێت تا خۆی نه‌یبنێت

‌عادل عه‌بدولمه‌هدی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق بڕیاری‌ دا نووسینگه‌كه‌ی‌ و ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران هیچ نووسراوێك ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان نه‌كه‌ن، تا خۆی‌ نه‌یبینێت.

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق رۆژی‌ 14ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 فه‌رمانی‌ دیوانی‌ ژماره‌ 458ی‌ ده‌ركردوه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ به‌پێی‌ ده‌ستوور پێیدراوه‌، بڕیاریداوه‌ نویوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران هیچ نووسراو و رێنماییه‌ك ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی‌ حكومه‌ت و پارێزگاكان و لایه‌نه‌كانی‌ تر نه‌كات تا خۆی‌ نه‌یبینێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنێكی ئاسایی سازكرد و خاڵی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ی تاوتوێكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بوو.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به‌پشت به‌ستن به‌ مادده‌ی 75ی ده‌ستوری عیراق، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و دواتر دەستلەکارکێشانەوەکە په‌سه‌ند كرا.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق داواشی له‌ د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد كه‌سێكی دیكه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكات.


PM:10:35:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت