ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: چاكسازی راسته‌قینه له ئاشکراکردنی داهاتەکانی نه‌وت و ناوخۆ و خاڵە سنووریەکاندایە
ئەبو بەکر هەڵەدنی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای چاكسازی هه‌نگاوێكی باشه وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغی ده‌ستپێكردنی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه، به‌ڵام چاكسازی راسته‌قینه به شه‌فافكردنی داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌بێت.
ئەبو بەکر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: پڕۆژه یاسای چاكسازی كه حكومه‌ت ناردوویه‌تی بۆ په‌رله‌مان و سبه‌ینێ دووشه‌ممه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كریسَت، هه‌نگاوێكی باشه به ئاڕاسته‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی مووچه‌و لابردنی هه‌ر نادادیه‌ك كه‌له سیستمی مووچه‌دا هه‌بێت.
وتیشی: "به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی چاكسازی نییه، به‌ڵكو چاكسازی راسته‌قینه به‌وه‌ده‌بێت كه داهاتی نه‌وت شه‌فاف بێت و داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و ناوخۆ و فڕۆكه‌خانه ئاشكرا بكرێت، به‌جۆرێك كه هاوڵاتییان گومانه‌كانیان بڕه‌وێته‌وه".
هه‌ڵه‌دنی کە فراکسیۆنەکەی خاوەنی پێنج کورسی پەرلەمانەو لەم خولەدا ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان راگەیاندووە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پڕۆژه یاسای چاكسازی زیاتر بۆ مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان و خانەنشینی نایاسایی و دەرماڵەکانە، بەلای مووچەی خانەنشینی مەدەنیدا نایات، رەنگە بۆ داهاتوو باسی ئەوانەش بکرێت.
PM:10:01:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت