قوباد تاڵه‌بانی: زیندان شوێنی ڕۆژنامه‌نوس نییه..وشه به وشه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه كه زیندان شوێنی ڕۆژنامه‌نوس نییه و وشه به وشه و نووسین به‌نووسین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایتیی فیسبوك سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاندوه: "دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه زیندان شوێنی ڕۆژنامه‌نوس نییه و وشه به وشه و نووسین به‌نووسین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه."
قوباد تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه نوسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كم كرد له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداركان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی فشاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌پێی یاسای ژمارە (35) رۆژنامه‌گه‌ریی ساڵی 2007 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کەیسی ڕۆژنامه‌نووسان بكرێت.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاندوه كه باوەڕی تەواوی بە ئازادی رادەڕبڕین و ئازادیی کاری رۆژنامەگەریی هەیە و ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت شانازیی به حكومه‌تێك بكه‌م کە هیچ رۆژنامەنووسێک له زیندانه‌كانیدا نه‌بێت."
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی كانونی یه‌كه‌می 2019،
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كه‌یسی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان لەگەڵ
نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و پسپۆڕان و رۆژنامه‌نووسان کۆبوەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندووە، نابێت چیتر به‌ناوی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆژنامه‌نووسان تۆمه‌تباربكرێن و پێشێلكارییان به‌رانبه‌ر بكرێت.
PM:09:39:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت