دیاله‌..له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا دوو سه‌ربازی سوپای عیراق برینداربون


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ چه‌كدارانی داعش هێرشێكیان ئه‌نجامدا و سوپای عیراقیش به‌رپه‌رچی دایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی كانونی یه‌كه‌می 2019، چه‌كدارانی داعش هێرشێكیان له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ كردوه‌ته‌سه‌ر سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سوپای عیراق.

وتیشی: هێزه‌كانی سوپای عیراق به‌رپه‌رچی چه‌كداره‌كانی داعشیان داوه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دوو سه‌رباز برینداربوون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له‌ گه‌ڕه‌كی ریاز-ی باشوری كه‌ركوك، هێرشێكیان ئه‌نجامدا و دوو پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراقیان كوشت.


PM:09:07:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو