به‌ڤیدیۆ.. عیراقییه‌كان به‌مجۆره تۆڵه له تره‌مپ و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
لایه‌نگرانی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و چوار سه‌ركرده‌یه‌ی كه ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندن، له گۆڕه‌پانێكدا په‌تی سێداره‌یان بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی كه‌نداو هه‌ڵواسی.
رۆژی شه‌ممه لایه‌نگرانی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا كۆبونه‌وه و ئاڵای ئه‌مریكا و ئیسرائیلیان خسته ژێر پێیان، پاشان چه‌ند وێنه‌یه‌كیان به په‌تی سێداره‌وه هه‌ڵواسی كه له قه‌باره‌دا هێنده‌ی به‌ژن و باڵای دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی كه‌نداو ده‌بوو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر چوار سه‌ركرده‌ی عیراقدا سه‌پاند كه سیانیان سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبین.
پێشتریش مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریی وه‌ڵامێكی توندی به ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی دا، ئه‌وه‌ش له‌پای به ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عیراق.
PM:08:46:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت