یەکێتی زانایان: هاوکار دەبین بۆ بەرگریکردن لە مافی ئافرەتان

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە


وێستگە نیوز- 
سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان رایگەیاند، هاوکار دەبن بۆ بەرگریکردن لە مافی ئافرەتان. 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی یەکێتی زایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لەبارەی  کاردانەوەکان لەسەر روونکردنەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا سەبارەت بە (حوكمی سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ت به‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ شوفێری  ته‌كسی) کە لە بەرواری 4ی12ی2019 بڵاوکرایەوە بۆ رۆژنامەنوسان قسەی کرد. 

عەبدوڵا مەلا سەعید، سەرۆکی یەکێتی زانایان لەو کۆنگرە رۆژانامەوانیەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا،  رەخنەی لە دزگاکانی راگەیاندن گرت و وتی،  بەداخەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن خوێندنەوەی زۆر هەڵە بۆ روونکردنەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کراو دڵنیام بەشێکیان هەر نەیانخوێندۆتەوە، چونکە ناوەرۆکی بابەتەکە پەیوەستە بە رێگری کردن لەو حاڵەتانەی گێچەڵ بۆ ئافرەتان دروست دەکرێ".

سەرۆکی یەکێتی زانایان وتیشی، ئەو هەنگاوە بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان و هەنگاونان نیە دژ بە یاساو مافە دەستوریەکان، بەڵکو یەکێتی زانایان هەموو کات هەوڵی داوە پێگەی ئافرەتان بەرز رابگرێ، لەرابردوو لە یاساکانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و یاسای غسل العار و یاسای باری کەسی و خەتەنەکردنی ئافرەتان و هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی ئافرەتان رۆڵی دیارمان هەبووەو پشتیوانی دۆزی رەوای ئافرەتان بووینە، و لە ئایندەش هەماهەنگی زیاترمان دەبیت". 

لە بەشێکی تری قسەکانی عەبدوڵامەلا سەعید، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد،  ئەو جۆرە روونکردنەوانە دەچنە چوارچێوەی ئامۆژگاری و رێنمایی شەرعی و بۆ خزمەتی هاوڵاتیانە، ئیدی ئەوە شتێک نیە ئیلزامی بێت، بەڵکو خەڵک ئازادە بۆ خۆی پابەند دەبێت یان نا.


ش . ر 


PM:07:33:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت