له‌ سه‌قز دوو کەس به‌ تێزاب هێرشیان كرده‌ سه‌ر كچ و دایكێك


وێستگە نیوز ـ
رێكخراوێكی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دایکێک و کچەکەی لە لایەن کەسانێکی نزیک بنەماڵەی خۆیانەوە بە تیزاب هێرش کرایە سەریان و تۆمەتباری سەرەکی هێرشه‌كه‌ش دەستبەسەر کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌: شەوی شەممە 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، لە شەقامی سەعدی شاری سەقز، ژنێک لەگەڵ کچە تەمەن 28 ساڵەکەی لە لایەن دوو کەسەوە کە ماتۆریان پێ بوو، په‌لامار دران و تیزاوبیان بەسەردا پڕژێندرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: ئەو دووژنە لە پشتەوە تیزاوبیان بسەردا پڕژێندراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست چوونەتەوە ماڵی خۆیان و باری تەندروستییان جێگیرە.

حەمید رەزایی، فەرماندەی ئیتزامی شاری سەقز رایگەیاندووە، هۆکاری رووداوه‌كه‌ کێشەی خێزانی بووە و یەکێک لە نزیکەکانیان کە تۆمەتباری سەرەکی بووە، لەوپەیەوەندییەدا دەستبەسەر کراوە.

هــ. ر


PM:05:53:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 15020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو