وەزارەتی کارەبا: هێڵی کارەبای خەبات زەنگەنان پێش تەواوبوونی وادەی خۆی جێبەجێ دەکرێت

‌چەند کرێکارێک لەکاتی کارکردن لەسەر پرۆژەکە


وێستگە نیوز- 
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی کارەبای خەبات زەنگەنان پێش تەواوبوونی وادەی خۆی جێبەجێ دەکرێت.

 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە،   پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی کارەبای خەبات زەنگەنان  پێش تەواوبوونی وادەی دیاریکراوی خۆی کە 120 رۆژ بوو جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای هێرۆ توانی لە 99%ی پرۆژەکە تەواو بکات. 

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، بڕیارە پێش سەری ساڵ لەمەراسیمێکدا بەفەرمی کردنەوەی پرۆژەکە رابگەیەنرێت، بەمەش چارەسەری کەمی گواستنەوەی بەشە کارەبای پارێزگای دهۆک دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، "پرۆژەی ( خەبات - زەنگەنان) کە بەدرێژایی 33 کیلۆمەتر هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزەو 104 تاوەر لەخۆ دەگرێت و لەلایەن کۆمپانیای هێرۆوە بەسەرپەرشتی وەزارەتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت و بڕی7 ملیۆن دۆلار و 425 هەزار دۆلار تێچوونی پرۆژەکەیە.  


ش . ر 


PM:05:33:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو