نوری مالیکی: پێویستە لە کاتی دەستوریدا کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلابکرێتەوە

‌نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا


وێستگە نیوز- 
سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا داوا دەکات کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەکاتی دەستوری خۆیدا یەکلابکرێتەوە. 

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لەگەڵ برۆنۆ ئۆپیر، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق کۆبووەتەوەو دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەکانی عیراقیان تاوتوێ کردووە و لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان عیراق وفەڕەنساش کردووەتەوە. 

لە راگەیەندراوی نوسینگەکەیدا هاتووە، " نوری ملیکی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە پێویستی پابەندبوون بە کاتی دەستوریەوە کردووە بۆ دیاریکردن و یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق" 

مالیکی جەختی لەوەش کردووەتەوە پێویستە کاندیدەکە توانایی ئەوەی هەبێت بەربەستەکان تێپەڕێنێت و داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات. 


ش . ر 


PM:05:03:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت