قوباد تاڵەبانی: كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین چیتر رۆژنامه‌نووسان به یاسای سزادانی عیراقی مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كه‌یسی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و رۆژنامه‌نووسان کۆبوەوە، بە وتەی رێکخەری سەنتەری میترۆش لە هەولێر لە کۆبوونەوەكه، قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، لەم کابینەیە کار بۆ ئەوە دەکەن چیتر رۆژنامەنووس به یاسای سزادانی عیراقی مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت.
ئاڤان جاف، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لە مافی رۆژنامەنووسان لە هەولێر کە بەشداربووی کۆبوونەوەکە بوو به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و پسپۆڕان و رۆژنامه‌نووسان کۆبوەوە.
راشیگەیاند: لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندووە، نابێت چیتر به‌ناوی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆژنامه‌نووسان تۆمه‌تباربكرێن و پێشێلكارییان به‌رانبه‌ر بكرێت.
وتیشی: "قوباد تاڵه‌بانی وتویه‌تی له‌م كابینه‌یه‌دا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن رۆژنامه‌نووس چیتر به یاسای سزادانی عیراقی مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت به‌ڵكو به‌پێی یاسایی ژماره 35ی ساڵی 2007ی یاسای کاری رۆژنامەگەری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
له 13ی تشرینی دووه‌می 2019، قوباد تاڵه‌بانی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: زیندان شوێنی رۆژنامەنووس و رەخنەگران نییە، بەڵکو شوێنی دز و پیاوکوژانە.
قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌وه‌شی وتبوو: "نووسین بە نووسین وەڵام دەدرێتەوە، ئەگەر رۆژنامەنووسێکیش هەڵەیەکی کرد و بێ بەڵگە کەسێک و لایەنێکی تۆمەتبار کرد ئەوا یاسای کاری رۆژنامەگەریمان هەیە و دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک پەنا ببرێت بۆ دەستگیرکردن و هەڕەشە و توندوتیژی".
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردبوو: "لەماوەی داھاتودا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و رۆژنامەنووسان رێکدەخەم بۆ ئەوەی رێوشوێنێک بدۆزینەوە بۆ چۆنیەتی کۆتاییهێنان بەم جۆرە مامەڵەکردنانە".
له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان به یاساكانی ده‌ره‌وه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه و داواكرا رۆژنامه‌نووسان به یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
هــ. ر
PM:03:58:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت