قوباد تاڵەبانی: یه‌كێتی نایه‌وێت ته‌نها ده‌موچاوه‌كان بگۆڕێت
قوباد تاڵەبانی
وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێكدا باسی لە كۆنگرەی یەكێتی كرد و ئاشكرایكرد كە "نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌په‌یڕه‌و و پرۆگرامدا ده‌رده‌كه‌وێت و یه‌كێتی نایه‌وێت ته‌نها ده‌موچاوه‌كان بگۆڕێت".
لە لێدوانێكدا سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حزبەكەی سەبارەت بە ئیمزاكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: لیژنه‌ی په‌یڕه‌و یه‌كێك له‌هه‌ره كاره گرانه‌كانی حزبیان له‌سه‌رشانه‌و ئه‌مڕۆش خۆشبه‌خاته توانرا ئیمزا له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی بۆ كۆنگره‌ی چوار بكرێت.
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بەو قسانەی لەسەر كۆنگرەی یەكێتی دەكرێت ئاماژەی كرد ''یەکەم جارێ گوێ نادەینە نەیار، ئەمە داواکاری دڵسۆزان و کادیرانی یەکێتییە بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرە، هەر ئەو فشارانەیە وای کردووە لە ئێمە بیر لەوە بکەینەوە کە یەکێتی نوێ بکەینەوە و بەرەو کۆنگرە بچین، بەسەلامەتی لێی دەربازبین و پارتەکەمان نوێ بکەینەوە و بە فۆرمێکی نوێوە بگەڕێینەوە ناو خەڵک".
وتیشی: من بۆخۆم کەسێکی گەشبینم لە هەموو شتێکدا، بۆیە پێشبینی دەکەم کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بێت، بەڵام ئایا دەکرێت هەموو کێشەکانی یەکێتی چارەسەر بکرێت؟ من لەو بڕوایەدا نیم، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە هەیکەلێکی نوی بۆ یەکێتی دابڕێژرێت ئەوە بۆخۆی دەبێتە ئومێدێکی نوێ بۆ ئەندامەکانی خۆمان تاکو لە حزب و حکوومەتدا بەسەرکەوتووی کار بکەن''.
پڕۆژەى پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كۆتایی هاتووە و ڕەوانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی یەكێتی كراوە بۆ ئەوەی لە كۆنگرەدا دەنگی لەسەر بدرێت.
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بەو بابەتە بۆ میدیای حزبەكەی قسەی كرد و رایگەیاند "رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ بریتیە لە نەخشە رێگای چوار ساڵی داهاتوو بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان".
تاڵەبانی وتیشی:" "توانیمان لە پەیڕەوی ناوخۆدا زۆرینەی داواكارییەكانی یەكێتی جێبەجێ بكەین".
PM:02:53:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت