هۆشیار عەبدوڵڵا: سەندنی باج بێ یاسا چەتەییە


وێستگە نیوز-
هۆشیار عەبدوڵڵا كورد لە پەرلەمانی عیراق رەخنە لە زیادكردنی باج دەكات بە بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری پەرلەمان و بە چەتەیی ناوی دەبات.


هۆشیار عەبدوڵڵا لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ئەو باجەی سەرۆكی پێشوو بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان زیادی كردووە كەمی بكاتەە و نوسویەتی "ئەگەر ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێم وەک ئیدیعا دەکا بە جدی دەیەوێ خزمەتی هاولاتیانی هەرێم بکا، با ئەو باجە زۆرەی کە کابینەی رابردو بە شیوەی نا دەستوری و نا یاسایی بە قەرار سەپاندی بەسەر هاوڵاتیان و کاسبکارانی هەرێمدا هەڵبوەشێنێتەوە و بە یاسا باج رێکبخا".

ئەو دەشڵێت "ئاخر سەندنی باج بێ یاسا چەتەییە!".

هاوپێچ ئەو پەرلەمانتارە ژمارەیەك بەڵگەی نایاسیی بوونی زیادكردنی باج بڵاو كردۆتەوە.

د.ح
 


PM:01:51:15/12/2019










ئه‌م بابه‌ته 2596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو