عەلاوی: حكومەتی داهاتوو كاتی دەبێت

‌ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی

وێستگە نیوز-
ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و هۆشداریی دەداتە سەرۆك كۆماری عیراق و دەڵێت حكومەتی داهاتوو كاتی دەبێت و نابێت لە ساڵێك زیاتر بەردەوەم بێت.

لە راگەیەندراوێكدا كە نوسینگەی عەلاوی ئاراستەی میدیاكانی كردووە دەڵێت "حكومەتی داهاتوو پێویستە حكومەتێكی بچوكراوەی كاتی بێت و تەمەنی لە ساڵێك زیاتر نەبێت، خۆشی بۆ هەڵبژاردن نەپاڵێوێت، ئامادەكاری دەكات بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف بە یاسای هەڵبژاردنی نوێ".

عەلاوی داواشیكرد پەلە بكرێت لە دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی ئێستا".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە چوار پێشنیاز دەكرێت ببێتە رێگاچارە بۆ دەرباز بوون لەم دۆخە و گەیشتن بە دۆخێكی ئارام، كاتێك حكومەتی هەمیشەیی دەستدەكات بە باشكردنی ئابووری و زیادكردنی هەلی كار و رادەستكردنی گەندەڵكاران و بكوژان بە دادگا.

ئەم راگەیەندراوە لە كاتێكدایە كە بڕیارە تا سێ شەممە بەرهەم ساڵح ناوی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو رادەست بە پەرلەمان بكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

د.ح

 


PM:01:51:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 16392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت