خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاو كرایەوە


وێستگە نیوز-
وەزارەتی درایی و ئابووری خشتەی سەرجەم وەزارەتەكانی بۆ مووچەی مانگی نۆ بڵاو كردەوە، بە پێی خشتەكە تا 23ی مانگ سەرجەم وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن.



ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی مووچەی بڵاو كردەوە و بە پێی خشتەكە سبەینێ دووشەممە ئەنجومەنی دادوەری، كاروباری كۆمەڵایەتی وەزارەتی داد كەم ئەندامان مووچە وەردەگرن.

هەروەها بڕیارە سێشەممە 17/12 وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ئەوقاف و خوێندنی باڵا مووچە وەربگرن.

بۆ رۆژی چوارشەممەیش 18/12 وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی دەزگای ئاسایش و زێرەڤانی و پێشمەرگە و بەرگری و فراكەوتن  و چەند شوێنێكی دیكە مووچە وەردەگرن.

بە پێ راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی پێنجشەممە 19/12 مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی،  كارەبا، پلاندانان، كشتوكال و دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنەران، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری و دارایی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی دابەش بكرێت.

بڕیاریشە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 22/12 وەزارەتەكانی، ئاوەدانكردنەوە، رۆشنبیری، بازرگانی، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی پەرلەمان، دابەش بكرێت لەگەڵ مووچەی مانگی 12ی 2018ی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش بكرێت.

بڕیارە لە 23/12 دووشەممە مووچەی مانگی 12/2018ی خانەنشینی شارستانی دابەش بكرێت.

د.ح
 



AM:11:26:15/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 12168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت