پەرلەمانتارێكی كورد عەبدولمەهدی لە "باتاڵانبردنی" نەوتی هەرێم و كەركووك ئاگادار دەكاتەوە


وێستگە نیوز-
غالب محەمەد پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد كە بە نوسراوێكی فەرمی و بە بەڵگەوە عادل عەبدلومەهدی لە بەتاڵانبردنی نەوتی هەرێم و موسڵ و كەركووكی ئاگادار كردۆتەوە.


غالب محەمەد  دەڵێت "دوای ئەوەی كە بەنوسراوی رەسمی داوام لە ئەنجومەنی وەزیران "عادل عەبدولمەهدی " كرد كە كە بەدواداچوون و ڕێگری بكات لە بەتاڵان بردنی نەوتی هەرێم كوردستان و كەركوك و موصل بە تەنكەر لە وڵاتی توركیا ، نوسراوەكەم پاڵپشت كرد بە چەندین ڤیدۆ و رەسم كە دەریدەخات چۆن دەبرێت و ئاودیو ی دەكرێت لە وڵاتی توركیا ،پێش چەند رۆژێك وەڵام درامەوە لە لایەن".
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكردووە كە "نوسینگەی سەرۆك وەزیران بە نوسراوێكی نهێنی ژمارە ( م .ر .و/س/٢د) كە بەدواداچوون دەكەن بۆ ئەم كەیسە و بابەتەكەیان ئاراستەی ئاسایش نەتەوی كردوە لە عیراق بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەن و رێگری بكەن لە بەتاڵانبردنی نەوتی عیراق و هەرێم".

لە كۆتایشدا دەڵێت: "ئێمە هەر بەردوام دەبین بۆ ڕێگری كردن لە بە تاڵان بردنی نەوتی عیراق و هەرێم بۆ وڵاتانی تر" .

د.ح
 


AM:09:56:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت