توركیا: لە بارەی لیبیاوە لەگەڵ روسیا رێكدەكەوین


وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند كە رازی بوون بە پێشنیازێكی سەرۆكی روسیا بۆ گفتوگۆ و رێككەوتن لە بارەی مەلەفی لیبیاوە، بەمەبەستی كۆتایهێنان بە جەنگی نێوخۆ لەو وڵاتە.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا شەوی رابردوو لە قەتەر رایگەیاند "نە سوریا و نە لیبیا ناوچەی ململانێن لە لایەن توركیا و روسیاوە، بەڵكو هەردوو وڵات رۆڵی گرنگیان هەیە لە هەردوو دۆسیەكەدا".

ئۆغلۆ باسی لەوەش كردووە "ڤلادیمێر پۆتین پێشنیازی كاری هاوبەشی كردووە لە لیبیا بە مەبەستی وەستاندنی جەنگ لەو وڵاتە، ئێمەیش دەستبەجێ رەزامەندیمان نیشاندا".

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی توركیا دوای ئەوە دێت كە پێشتر حكومەتی لیبیا رێككەوتنێكی سەربازی لەگەڵ توركیا كردبوو لە دژی خەلیفە حەفتەر كە جەنەراڵێكی پێشووی لیبیایە و بە هاوكاری ئیمارات و میسر كار بۆ روخانەی دەسەڵاتی ئیستای لیبیا دەكات.

د.ح
 


AM:09:02:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو