ڤیدیۆ.. هونەرمەندێکی دیاری عیراقی دەستی ئەساڵە ماچ دەکات
ئەساڵە نەسڕی
وێستگە نیوز-
ڤیدیۆیەک تۆڕە کۆمەڵاتیەکانی تەنی کە تێیدا هونەرمەندی عیراقی ماجد موهەندیس دەستی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەساڵە نەسڕی ماچ دەکات.
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی وەرزی ریاز لە وڵایەتی سعودیە هەردوو هونەرمەندان ئەساڵە نەسڕی و ماجد موهەندیس لە دیدارێکدا پێکەوە کۆبوونەوەو لەوکاتەدا کە ئەساڵە قسە لەسەر ماجد دەکات، ماجد موهەندیس دەستی ماچ دەکات.
لەو دیدارە کورتە تێلفزیۆنیەدا ئەساڵە لەسەر ماجد موهەندیس دەڵێت، " مەجودی.. من خۆشمدەوێت، هەموو کات کە یەک دەبینین گاڵتە دەکەین و پێدەکەنین و دەشگرین، یان لەراستیدا کە ئەو گۆرانی دەڵێت من دەستدەکەم بە گریان، ماجد لە کەسانەیە کە شانازی پێوە دەکەم ".
لای خۆشیەوە ماجد موهەندیس لەسەر ئەساڵە دەڵێت، " ئەو قسانە بۆ من گەورەییە لە هونەرمەندێکی گەورەو زۆر جوانەوە، گۆرانیەکانی زۆر جوانن".
ش . ر
PM:08:45:14/12/2019
ئهم بابهته 11504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت