وەزیری خەزێنەی ئەمریکا هۆکاری بوونی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سعودیە ئاشکرا کرد

‌ستیڤن منوتشین، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا


وێستگە نیوز- 
وەزیری خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆکاری بوونی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عەرەبستانی سعودیە ئاشکرا کرد.  

ستیڤن منوتشین، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە ١٤ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ رایگەیاند، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سعودیە و مانەوەیان لەو وڵاتە تەنها بۆ مەبەستی بەرگرییە. 

منوتشین  لە سەفەرەکەیدا بۆ وڵاتی قەتەڕ هاوڕێیەتی ئیڤانکا ترەمپ، راوێژکار و کچی سەرۆکی ئەمریکا دەکات پێکەوە لە کۆڕبەندی دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بەشدارن.  

منوتشین لە لێدوانەکەیدا هێرشەکەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵی بۆ سەر دامەزراوە نەوتیەکانی عەرەبستانی سعودیە (ئارامکۆ) کە ئەمریکا و سعودیەش ئێرانیان تۆمەتبار کرد، بە " هێرش بۆ سەر تەواوی ئابوری جیهان" وەسف کرد. 

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەشی پیشاندا بۆ هەڵگرتنی تەواوی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئەگەر " ئەو مەرجە پێویستانە جێبەجێ بکات کە ئیدارەی ئەمریکا لێ دوا کردووە". 

مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆنگرێسی لەوە ئاگادار کردەوە کە بەنیازە ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە سعودیە بۆ سێ هەزار سەرباز زیاد بکات وەک خۆی وتی " بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڵسوکەوتێکی نادروستی ئێران"، پێشتریش ئەمریکا دوای هێرشەکەی سەر ئارامکۆ ژمارەی سەربازەکانی لە سعودیە زیاد کردبوو. 


ش . ر 



PM:08:19:14/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو