وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەگەر لیبیا داوای هاوکاری سەربازیمان لێ بکات ئامادەین

‌ئەحمەد چاوش ئۆغلۆ،وەزیری دەرەوەی تورکیا


وێستگە نیوز- 

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەلایەن حکومەتی لیبیاوە داوای هاوکاری سەربازی لێ نەکراوە دژ بە هێزەکانی "سوپای نیشتیمانی لیبیا"، وتیشی، " ئەگەر ئەو داوایەمان لێ بکلرێت ئامادەین". 

ئەحمەد چاوش ئۆغلۆ،وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانی بەشداریکردنی کۆڕبەندی دەوحە لە وڵاتی قەتەڕ کاتێک لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە پرسیاری ئەوەی لێ کرا حکومەتی لیبیا داوای پشتیوانی سەربازی لە تورکیا کردووە، رایگەیاند،  نا هێشتا ئەو داوایە لە تورکیا نەکراوە ئەگەر داوایەکی وا بکرێت ئامادەی هاوکارین. 

چاوش ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەش کرد لە رۆژانی رابردوودا یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ حکومەتی لیبیا واژۆ کردووە و یەکێک لە خاڵەکان باس لە هاوکاری ئەمنی و سەربازی نێوان هەردوو وڵات دەکات. 

وتیشی، ئەگەر حکومەتی لیبیا داوای هاوکاری سەربازی لە تورکیا بکات، وڵاتەکەی بە وردی لە داواکە دەکۆڵێتەوەو ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەکاتی پێویستدا". 

حکومەتی لیبیا لەلایەن تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەوە پشتیوانی دەکرێت دانی پێدا نراوە، لەلایەکی دیکەشەوە چەند وڵاتێکی وەک ئیمارات و میسڕ پشتیوانی خۆیان بۆ خەلیفە حەفتەر دەردەبڕن کە فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیایە و دژایەتی خۆی بۆ حکومەتی لیبیا راگەیاندووە و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر حکومەتی تەرابلوس دەکات. 


ش . ر 


PM:07:57:14/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو