ته‌قه له كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌رۆكی وه‌زیران ئه‌فغانستان كرا
كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌فغانستان
وێستگه نیوزـ
چه‌ند چه‌كدارێكی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له باكوری ئه‌فغانستان كاروبانی ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و سه‌رۆك وه‌زیران سه‌لامه‌ته.
میدیاكانی ئه‌فغانستان له‌زاری محه‌مه‌د زه‌ریف، ئه‌ندامی ئه‌نجوه‌نی ولایه‌تی به‌غلان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی كانونی یه‌كه‌می 2019، كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی بزوتنه‌وه‌ی تالیبانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه.
راشیگه‌یاند كه روداوه‌كه ولایه‌تی باغلان له‌باكوری ئه‌فغانستان بووه و سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی یاوه‌ری هیچ زیانێكیان پێ نه‌گه‌یشتوه.
عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردوه تا هه‌ڵمه‌تێكی بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی داهاتوی ئه‌فغانستان ساز بكات كه خۆی یه‌كێكه له كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی.
سه‌رۆك وه‌زیران به‌نیازیشه چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌فغانییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی ساز بكات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه هێرشه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ دووباره ببێته‌وه.
PM:06:42:14/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 41232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت