هه‌زاران زینده‌وه‌ر له‌شێوه‌ی چووكی مرۆڤدا له ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتن
وێستگه نیوزـ
هه‌زاران زینده‌وه‌ر كه له شێوه‌ی چووكی مرۆڤدان، كه‌وتنه‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ولایه‌تی كالیفۆرنیا.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و زینده‌وه‌رانه جۆره كرمێكن كه به " penis fish - ماسیی شێوه چووك" ناسراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و جۆره كرمانه له قوڵایی لمی كه‌نار ده‌ریاكاندا خۆیان نوقم ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و زریانه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی كالیفۆرنیای داوه، كرمه‌كان له كه‌ناراوی درێكس بیچ ده‌ركه‌وتون كه ده‌كه‌وێته باكوری شاری سان فرانسیسكۆ له ولایه‌تی كالیفۆرنیا.
زاناكان رایانگه‌یاندوه كه مێژووی ئه‌و جۆره كرمه بۆ 300 ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ندێك جۆریشیان ده‌توانن بۆماوه‌ی 25 ساڵ بژین.
PM:04:54:14/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 54868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت