مەزڵوم کۆبانێ پیرۆزبایی سەرکەوتن لە بۆریس جۆنسن دەکات

‌مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)


وێستگە نیوز- 

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەبۆنەی سەرکەوتنیەوە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی بریتانیا پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی کرد و داواشی لێ کرد پستیوانی زیاتر لە کۆتاییهێنان بە داعش لە سوریا بکات. 


لە تویتێکیدا ئەمڕۆ هەینی ١٣ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) نوسیویەتی، " بەڕێز سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن، پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەت لێ دەکەم ". 

دەشڵێت، " پێکەوە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئێوە بەرەوپێش دەبەین، گرنگە پێکەوە کاری هاوبەش لە سوریا ئەنجامبدەین بۆ کۆتاییهێنان بە داعش و پاراستنی دەستکەوتەکان و دۆزینەوەی چارەسەری دیموکراتی و تێکشکاندنی توندوتیژی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئەمن و ئاسایش بۆ پەنابەران". 

پەیامەکەی کۆبانێ بۆ جۆنسن لەکاتێکدایە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی بریتانیا پارتی پارێزگارانی بریتانیا بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسن زۆرینەی رەهای کورسیەکانی بەدەستهێنا و پارتی کاری ئۆپۆزسیۆنیش تووسی شکستیکی گەورە هات. 


ش . ر 


PM:11:05:13/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت