نوێنه‌ری سیستانی: نابێت هیچ هێزێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی عیراقه‌وه بێت
عه‌لی سیستانی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق، رایگه‌یاند، ده‌بێت چه‌ك له ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و بۆ خۆپیشانده‌رانیش ده‌ڵێت، به ئاشتیانه شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن.
راشیگه‌یاند: نابێت هیچ هێزێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی عیراقه‌وه بێت.
وتیشی: "سه‌قامگیری ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌سته به‌بوونی چه‌ك ته‌نها به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه".
داواشی له سوپای عیراق كرد بێلایه‌نی خۆیان بپارێزێت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌وانه‌ی داعشیان تێك‌شكاند ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی جه‌نگی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی بكه‌ن.
PM:12:34:13/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت