بانكی رافیده‌ین پێدانی قه‌رزی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بڵاوكرده‌وه‌

‌هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
بانکی رافیدەینی عیراق  لە راگەیه‌ندراوێکدا، هەموو جۆرەکانی پێدانی قەرزو پێشینه‌ی بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان لەبارەی یەکەی نیشتەجێبوون و نۆژەنکردنەوەی خانوو یاخود دروستکردنی، بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەینی عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند: ئەو خزمەتگوزاریانەی کە بانکەکە بە فەرمانبەران و هاوڵاتیانی دەدات، پێدانی قەرزە بۆ یەکەی نیشتەجێبوون بە بڕی 100 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و 50 ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتیان بە بوونی کەفالەت.

لەبارەی پێشینه‌شه‌وه‌، 50 ملیۆن دینار دەدرێتە فەرمانبەرانی دامودازگاکانی دەوڵەت، هەروەها 30 ملیۆن دیناریش وه‌ك پێشینه‌ دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوو یاخود دروستکردنی بەبێ بوونی کەفیل.

ئه‌م بڕیاره‌ی بانكی رافیده‌ینی عیراقی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

هــ. ر


PM:12:21:13/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 13376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو