ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا دانی نا به جینۆسادیكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی دانی نا به جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
بۆب مینیندز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، دەنگیان بە بڕیاری جینۆسایدی ئەرمەکان داوە و به‌وه‌ش کارێکی راست وباشیان کردووە به‌هه‌ماهێشوه تێد کرووز، سیناتۆری تەکساس رایگه‌یاندوه: "دڵخۆشم کە ئەمڕۆ دەنگمان بەو بڕیارەداوە و سەرکەوتووبووین."
ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە کاتێکدایە،دوێنێ شەو ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پیران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا پەسەندکرد و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی تورکیای لێکەوتەوە.
جینۆسایده‌كه سەربڕینی یان سوتاندنی ئەرمەنه‌کان لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییه‌وه ئه‌نجامدراوه، بەڵام تورکیا بە هەموو شێوەیک رەتی دەکاتەوە.
لەو جینۆسایده‌كه‌دا کە لە 24ی نیسانی 1915 ئەنجامدرا نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی مەدەنی ئەرمەنی کۆمەڵکوژکران و ئەو جینۆسایدەش بە فەرمی لەلایەن 31 وڵاتی جیهانەوە بە جینۆساید ناسێنراوە.
PM:11:05:12/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت