به‌وێنه.. حه‌شدی شه‌عبی بەوێنەی سیستانییەوە به‌ناو به‌غدا ده‌سوڕێنه‌وه
وێستگه نیوزـ
له شاری به‌غدا لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به ئۆتۆمبیلی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و حكومی به‌ناو شاری به‌غدا سوڕانه‌وه.
ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێگای خێرای "محه‌مه‌د قاسم" له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت سوڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كانه‌وه بوون، وێنه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانیان به‌رز كردبوه‌وه.
لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له دروشمه‌كانیاندا به‌ڵێنی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان له‌و ده‌سته تێكده‌رانه‌ی ناو خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا داوه كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به "جۆكه‌ر" ناویان ده‌به‌ن و پێیان وایه ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان به‌ره‌و توندوتیژی گۆڕیووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه مه‌رجه‌عی باڵای سیستانی چه‌ندین جار داوایكردوه كه ناو و وێنه‌ی سیستانی له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه به‌كارنه‌هێنرێت و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ سه‌رجه‌م عیراقییه‌كانه نه‌ك لایه‌نێكی دیاریكراو.
PM:09:54:12/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت