باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق: ناکرێ لێبوردەیی بەرامبەر فڕاندن و هەڕەشەکردن لە خۆپیشاندەران بنوێنرێت



وێستگە نیوز- 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ناکرێت حکومەتی عیراق لێبوردەیی بەرامبەر هەڕەشە و فڕاندنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان بنوێنێت، دەشڵێت، " ناتوانرێت ئاسایش و سەقامگیری لە عیراق بهێنرێتە کایەوە تا ئەوکاتەی فڕاندن و توندوتیژی کۆتایی نەیەت". 

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 12 ی کانونی یەکەمی 2019، باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئیدانەی هەڵمەتەکانی فڕاندن و توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکانی عیراقدا کرد و راشیگەیاند، ناکرێ حکومەتی عیراق لێبوردە بێت بەرامبەر ئەو کارانەی لە دەرەوەی یاسان. 

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، " بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتوتیژی و ترساندن دەکەین بۆ بەربەست خستنە بەردەم خۆپیشاندانی ئاشتیانە و یاسایی". 

باڵیۆزخەنەی ئەمریکا لە عیراق رووداوەکانی ئەمڕۆی وەسبەش بە "ترسناک" وەسف دەکات. 

ئاماژەی بەوەش داوە، " پێشتر وتوومانە، جارێکی تریئش دەیڵێیەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی خواستی عیراق دەکات لە دابینکردنی  ئاسایش و سەروەری خۆیدا، ئەمەش ناکرێت بەدیبهێنرێت تا ئەو کاتەی فڕاندن و تونوتیژی لە وڵاتەکەدا نەوەستێنرێت". 


ش . ر 


PM:09:04:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت