سامه‌ڕا..حەوت چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له قه‌زای سامه‌ڕا به هێزێكی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه حه‌وت چه‌كداری حه‌شد كوژران.
سه‌فا ته‌میمی، وته‌بێژی هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام-ی سه‌ربه ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كه له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه به هێزه‌كانی فه‌وجی پارێزگای زیقاری سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای سامه‌ڕای سه‌ربه پارێزگای سه‌لاحه‌دین ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه حه‌وت چه‌كداری حه‌شد كوژراون.
ئاشكراشیكردوه كه سه‌رجه‌م چه‌كداره كوژراوه‌كانی حه‌شد خه‌ڵكی پارێزگای زیقارن و سه‌ربه لیوای دووی فه‌وجی ئه‌و پارێزگایه بوون له قه‌زای سامه‌ڕا.
ته‌میمی ئۆباڵی هێرشه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی چه‌كدارانی داعش و رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای كوژرانی ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، سیانی دیكه‌ش برینداربون.
PM:08:58:12/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت