دەقی پرۆژە یاسای چاکسازی بڵاوکرایەوە


وێستگە نیوز-
 
دوای ئەوەی دوێنێ حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی کوردساتانی کرد، ئەمڕۆ دەقی پرۆژە یاساکە بڵاوکرایەوە. 

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەقی پرۆژە یاساکەی بڵاوکردەوە. 

پرۆژە یاساکە لە هەشت بەش پێکدێت کە ١٩ مادە لەخۆ دەگرێت ، لەگەڵ پاشکۆیەک کە هۆکارەکانی دەرچوواندنی یاساکەی تێدا روونکراوەتەوە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستانیش، پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشەممە 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاساکە ئەنجام دەدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای چاکسازیی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد و بڕیارە پەرلەمان دانیشتنی یەکەمی لەبارەیەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەکە دەکات.

ش . ر 


PM:07:09:12/12/2019




















ئه‌م بابه‌ته 12824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت